KNA

ئەستێرەی دیاری ئەمریکا ئێما ستۆن پاڵەوانی فیلمی لالاند، لە تەمەنی 32 ساڵی پێشوازی لە یەکەم منداڵی کرد لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەکتەری کۆمیدیا دەیڤ مەکاری لە لۆس ئەنجلۆس.


بەپێی هەواڵەکەی پێگەی tmz تا ئێستا هەردوو هاوسەر هیچ زانیارییەکیان دەرباری رەگەزی منداڵەکەیان ئاشکرا نەکردووە، دواینی بڵاوکراوەی ئێما ستۆنیش لە سۆشیال میدیا چەند هەفتەیەک پێش ئێستا بووە.


ئێما ستۆن لەدایکبووی 1988، لە مێژە کاری هونەری دەکات و بەشداری لە چەندین فیلمی بەناوبانگدا کردووە، لە 2019 پاش نزیکەی دوو ساڵ خۆشەویستی لەگەڵ دەیڤ ئەڵقەی دەستگیرانی گۆڕیەوە و ساڵی 2020 ژیانیان هاوسەرگیریان پێکهێنا.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©