KNA

خانمە گۆرانیبێژی سوریا ئەساڵە نەسری بڕیارە بەمزوانە بەرەو جیهانی نواندن هەنگاو بنێ، بەڵام ئایا ئەمە یەکەم ئەزموونیەتی و دەتوانێت سەرکەوێت؟


بەپێی زانیارییەکان پێش 31 ساڵ ئەساڵە نەسری بەشداری لە درامایەک کردووە بەناوی " المغنون" تێیدا گۆرانیشی پێشکەش کردووە و رۆڵی کەسایەتی "حەبابەی" بینیوە.


دەرهێنەری بەناوبانگی میسری جەمال عەدل لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەکات کە قەناعەتی بە ئەساڵە نەسری گۆرانیبێژ هێناوە بێتە ناو جیهانی نواندنەوە، لە ئێستادا کار بۆ سیناریۆیەکی بەهێزی درامی دەکەن کە ببێتە پاڵەوانی سەرەکی.


هاوکات رۆژنامەنوسی سوریا محەمەد مەنسوری لەمبارەیەوە لە وتارێکدا باس لەو درامایە دەکات کە پێش 31 ساڵ ئەساڵە رۆڵی تێدا گێڕاوە و رەخنەی لێدەگرێت و پێی وایە نواندنی زۆر لاوازە و لەناو جیهانی گۆرانی بمێنێتەوە باشترە.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©