پەیمانگایەكی توێژینەوەی جەنگ لە ئەمریكا دەڵێت هەوڵەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ گێرانەوەی هەیبەتی دەوڵەت، بۆ خۆدەرخستنیەتی وەك هاوبەشێكی متمانەپێكراوی ئەمریكا.

پەیمانگای توێژینەوەی جەنگ كە بارەگاكەی لە واشنتۆنە لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویکردووەتەوە، بەر لەوەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ واشنتۆن ئەنجام بدات، هەوڵەكانی مستەفا كازمی بۆ گێرانەوەی هەیبەتی دەوڵەت و جڵەوگرتنی گروپەكانی نزیك لە ئێران، بەو ئامانجەیە وەك هاوبەشێكی متمانەپێكراوی ئەمریكا خۆی دەربخات،.

ڕاپۆرتەكە كە باسی لە بارودۆخی عێراق وهەڵمەتەكانی كازمی كردووە بە تایبەت ناردنی هێز بۆ سنوری سوریا و كۆنترۆڵكردنی دەروازەی سنوری قایم- ئەلیوكەمال لە ئەنبار، كە پێشتر لەژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێراندا بووە.

بەر لە ناردنی ئەو هێزە دانیشتوانی ناوچەكە ناڕەزایی زۆریان دەربڕیوە لە مامەڵەی میلیشیاكانی حزبوڵای عێراقی كە ناوچەكەیان بەدەستەوە بووە.

ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئە و ملیشیا چەكدارانە كە زۆربەیان نزیكن لە ئێرانەوە لە ئێستادا كۆنترۆڵی زۆربەی ناوچە سونییەكانیشیان كردووە.

وەك راپۆرتەكە ئاماژەی پێكردووە، ئەو میلیشیا چەكدارانەی كۆنترۆڵی زۆربەی دەروازە سنورییەكانی عێراقیان بەدەستەوەیە و كاری قاچاغی هێنانی شتومەك دەكەن وباجی نایاسایی وەردەرگرن.

لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا ئاماژەی كردووە بە ئۆپراسیۆنەكەی دەزگای دژەتیرۆری عێراق كردووە بۆ سەر بارەگایەكی هێزەكانی حزبوڵای عێراقی لە ناوچەی دۆرەی بەغدا و دەستگیركردنی ژمارەیەكیان، كە دواتر لەژێر فشاردا زۆربەیان ئازاد كران و هیچی نەمابوو لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆر بدە بە یەكدا ئەگەر ئەندامەكانیان دەستبەجێ ئازاد نەكەن.

لە كۆتایی راپۆرتەكەدا ئاماژە كراوە بە پێكهێنانی ئەو قەوارە پەرلەمانیەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا پێكهێنرا بۆ پشتیوانیكردن لە مستەفا كازمی بۆ ئەوەی لە پەرلەمان پشتیوانی لە هەنگاوە سیاسییەكانی بكەن، بە تایبەت لە كاتێكدا هێز و لایەنە نزیكەكانی ئێران دزەیان پێكراوەتە ناو هەموو جومگەكانی دەوڵەتەوە.

ئەو قەوارە سیاسیە لە 41 پەرلەمانتار پێكهاتووە و دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە كوردی و سونییەكان پشتوانی زیاتر لە كازمی بكەن و لە كۆتاییدا گۆڕینی تەرازووی هێز لە پەرلەمانی عێرا ق لە بەرژەوەندی كازمی بشكێننەوە.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©