سایتی‌ ئاژانسى هەواڵى کوردى (KNA)میدیایەکى سەربەخۆو بێلایەنە  و  ئۆنڵاینە لەلایەن کۆمەڵێک گەنجى  بەئەزموون کە ڕۆژنامەنوسى پرۆفیشناڵ و بێلایەنن ده‌یه‌وێت ببێت بە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ‌و نیوتراڵ و پرۆفیشناڵی رۆژنامەگەری دیجیتاڵی. خواستی سایتەکە ئۆنڵاین بەتەنھا روماڵکردنی رووداوەکان و گەیاندنی ھەواڵی ڕۆژانە نییە، بەڵکو ھاوکات دەیەوێت بشبێت بە سەکۆیەک بۆ بیروڕا جیاوازه‌كان‌ و بنجبەستکردنی كولتووری جیاوازیی ‌و یه‌كتری قبوڵكردن.

کولتوورێک کە ئامانجی رەخساندنی زه‌مینه‌یه‌ك بێت بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گروپه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌جۆرێك كه‌ لۆژیکی دیالۆگ‌و لێكتێگه‌یشتن، جێگا‌ی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی بگرێته‌وه‌.

KNA ئۆنڵاین خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگا ‌‌و رووداوەکانی. هه‌وڵ ده‌دات بڵندگۆی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ بێت كه‌ له‌به‌ر بێ دەرفەتی، كه‌س نایان بیستێت. واته‌ كه‌ناڵێكی سەربەخۆ بێت بۆ به‌ده‌نگ هێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ناڵێكیان نییه‌ ده‌نگی تێدا هه‌ڵبڕن.


 سایتی‌ ئاژانسى هەواڵى کوردى (KNA) ئۆنڵاین پرنسیپ‌و ئێتیکە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژنامه‌وانی به‌بنه‌ما‌و بناغه‌ی كاری خۆی ده‌زانێت. دەیەوێت به‌ پێشكه‌شكردنی بەدواداچون و به‌رهه‌می ئاوسەنگی رۆژنامه‌وانیی، متمانه‌ی وه‌رگر به‌ده‌ست بێنێت.

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©